چەند بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێمى كوردستان، چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد و دەڵێت، به‌ مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و خێراكردنى كاروبارى فه‌رمانگه‌كانە.

لە دەقی نووسراوی بڕیارەكاندا كە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوەتەوە و واژووی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوریی لەسەرە، دەبێت هەموو نووسراوە فەرمییەكانی حكومەت لەسەر سیستمی (KFMS) و بە شێوەی سكانكراو بن.

وەزارەتی دارایی، نووسراوی بڕیارەكانی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و تیایدا هاتووە، بە هیچ شێوەیەك نووسراو و داواكاری و مامەڵە فەرمییەكان لەسەر كاغەز نەنووسرێن و لەسەر سیستمی بەڕێوەبردنی دارایی كوردستان (KFMS) پێشكەشبكرێن.

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێمى كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە مەبەست لەم بڕیارە، كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و خێراكردنى كاروبارى فه‌رمانگه‌كانە له‌سه‌ر سیستمى به‌ڕێوه‌بردنى دارایی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە 36 ملیار دینارەکەی دیکەمان بۆ بنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە راگەیەندراوێک، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، پارەی کەم بۆ…
Total
0
Share