پێشبینی ساڵانی ژیان لە سلێمانی 72 ساڵە

بەپێی ئامارێک کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دۆخی تەندروستی لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا نیشان دەدات و پێشبینی ساڵانی ژیان لە سلێمانی 72 ساڵە و ئەوەش بەرزترین ئاستە لەسەر ئاستی عێراق.

بەپێی ئامارەکە، ” ڕێژەی دانیشتوان بۆ بنكەی تەندروستی (3848) هاوڵاتی، و ڕێژەی پزیشك بۆ (10) هەزار كەس 11 پزیشك، و ڕێژەی پەرستار بۆ 10 هەزار كەس 19 پەرستارە.

هاوکات، مردنی دایك لەكاتی لەدایكبووندا بۆ هەر (100) هەزار دایكێك (23) دایکە، کە نزمترینە لەسەر ئاستی عێراق و ژمارەی مردنی منداڵی شیرەخۆرش بۆ (1000) منداڵ لە ساڵێكدا (17) منداڵە، و مردنی منداڵی خوار تەمەن (5) ساڵ بۆ (1000) منداڵ لە ساڵێكدا (15) منداڵە.

ژمارەی ئەو نەخۆشانەی، كە ساڵانە سەردانی نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكانیان كردووە دوو ملیۆن و 725 هەزار و 219  کەس بووە، و ژمارەی نەخۆشی داخڵبوو بۆ نەخۆشخانەكان 291,533 نەخۆش بووە و ژمارەی چارەسەرە نەشتەرگەریەكان 63,346 بووە و ڕێژەی نەخۆشیی درێژخایەن %3,7ی دانیشتوانە.

هەر بەپێی ئامارەکە لەدایكبوونی ساڵانە (41,431) منداڵ، و مردنی ساڵانە (4950) هاوڵاتی  بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە ئامادەباشییداین. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، بڵاویکردەوە، دوای پێشبینیی سەرچاوەکەشناسییەکان و…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: ئەمساڵ ڕێژەی هاوردەکردنی ئاژەڵ نزیکبووەتە لە سفر

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە سوریا زۆر کەمبووەتەوە. جەمال حسێن،…
Total
0
Share