كوردێك لە بەریتانیا پۆستێكی باڵای وەرگرت

سەرباز بەرزنجی بە پارێزگاری لامبیس لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هەڵبژێردرا و ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا دەستبەكاربوو.

هاوكات د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنی براو هاوڕێمان كاكە سەرباز بەرزنجی، بە پارێزگاری لامبیس لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیادا، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ جوانترین پیرۆزبایی خۆمان، پێشكەش بەبەڕێزیان دەكەین.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، “هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین، وەك هەمیشە پشتیوان و هاوكار و هەماهەنگیان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
Total
0
Share