بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لە رانیە سێ كەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە جۆریBMW لە رانیە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە بووە هۆی شكاندنی چەند دارێك.