لیاو بۆ ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی: چاوەڕوانی میلانم

ڕافاێل لیاو، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی ئەی سی میلان ئۆفەری یانە خوازیارەکانی ڕەتکردووەتەوە و چاوەڕوانی وەڵامی میلانە.

گرێبەستی لیاو لەگەڵ میلان لە هاوینی 2024 کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا جەمسەرەکان لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەوە بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دیلۆ سپۆرت”، چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆیان لەگەڵ خۆرخی مێندێزی بریکاری هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە ئەنجامداوە و ئۆفەری خۆیان پێشکەشکردووە، بەڵام یاریزانەکە دوو ئۆفەرەکەی پشتگوێخستووە و خۆرخی مێندیزی ڕاسپاردووە، لەگەڵ میلان ڕێکبکەوێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنی ئابووری کێشەی نێوان لیاو و میلان نییە، بەتایبەتی کە یانە ئیتاڵییەکە بەنیازە مووچەی ساڵانەی بۆ حەوت ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان به‌بردنه‌وه‌ له‌ کالیه‌ری گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی “سیریا ئه‌ی”

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 30ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری…
Total
0
Share