نوێنەری بایرن لە ئیتاڵیایە و چارەنووسی دووان یەکلایی دەکاتەوە

حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن لە شاری تۆرینۆیە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن گرێبەستی ماتیاس دی لێخت یەکلایی بکاتەوە.

ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن میونشن بە سەردانێک گەیشتووەتە شاری تۆرینۆ لە ئیتاڵیا، ئامانجی سەردانەکەشی بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ماتیاس دی لێخت، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یوڤانتۆسە.

هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن گرێبەستەکە بە 75 ملیۆن یورۆی کاش و زیادەی پاداشتەکان یەکلایی بکرێتەوە، لە بەرامبەردا ئیدارەی بیانکۆنێری ڕاستەوخۆ خالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاریی یانەی ناپۆلی لە جێگەی دابین دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، دی لێخت داوای دەستبەرداربوونی لە یوڤێ کردووە، لە هەمان کاتدا ئۆفەرەکانی مان سیتی و چێڵسی لە پێناو یاریکردن بۆ بایرن ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) شاختار بۆ جاری دووه‌م ڕیاڵ مه‌دریدی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share