گەوهەرەکەی ئەڵمانیا بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە و چاوی لە دۆرتمۆندە

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، کەریم ئادیمی ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “سکای سپۆرت”، کەریم ئادیمی تەمەن 19 ساڵ لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لەلایەن هەردوو یانەی بەرشلۆنە و بوروسیا دۆرتمۆندەوە داواکراوە.

ئادیمی یەکەم ئۆفەری لە یانەکانی بەرشلۆنە و بوروسیا دۆرتمۆندەوە پێگەیشتووە، یاریکردنی بۆ یانەی بەرشلۆنە ڕەتکردووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە نایەوێت لەم تەمەنە کەمەدا فشاری قورس لەسەر خۆی دروستبکات، بەڵکو بەپێویستی دەزانێت ئەزموون وەربگرێت، پاشان هەوڵ بۆ یانەی گەورەتر بدات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئادیمی تاوەکو 2024 بۆندی لەگەل ڕێدبوڵ سالزبۆرگ واژووکردووە، خەون بەوەوە دەبینێت بۆ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاریبکات، بۆیە بەئەگەرێکی زۆرەوە یانە زەرد و ڕەشەکەی فێستیڤالین هەڵدەبژێرێت.

ئادیمی تەمەنی 19 ساڵە و لوتکەی ڕیزبەندیی گۆڵکارانی خولی نەمسای بە 11 گۆڵەوە گرتووە، لە کۆی 16 یاری، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش سێ گۆڵی كردووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری ڕێدبوڵ دانیپێدادەنێت: مێرسیدس زۆر خێرایە

بابەتی دواتر

ڤاکسینی وەرگرتووە؟ دیۆکۆڤیچ بەشداری ئوسترالیای کراوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share