پێرێز تەلەفۆنەکەی 2019 دووبارە دەکاتەوە؟

دوورخستنەوەی جولیان ناگیلسمان لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن، دەرگایەکی گەورە بە ڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئسیپانی-دا دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، بەر لەوەی جولیان ناگیلسمان پۆستی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن وەربگرێت، داواکراوی ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە و تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیشیان پێوەکردووە.

ناگیلسمان ساڵی 2021 لە چاوپێکەوتنێکدا دانی پێدادەنێت و دەڵێت، “میگیل ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی پێوەکردم کاتێک لە هۆفنهایم بووم، بەڵام من خۆشحاڵم کە بڕیارمدا لە ئەڵمانیا بمێنمەوە، لەو کاتەدا ئەزموونی یانەیەکی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدریدم نەبوو، ڕەنگە لە داهاتوودا وەڵامێکی جیاوازم هەبێت.”

سەرچاوەکانی مەدرید جەخت لەوە دەکەنەوە، کە پێگە و بەردەوامبوونی کارلۆ ئەنچیلۆتی مسۆگەر نییە، لە ئێستاشدا ناگیلسمان پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پێشتر

داهاتووی گاڤی لەگەڵ بەرشلۆنە لە مەترسیدایە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ دەرگای بۆ حەوت یاریزان کردووەتەوە: دەتوانن بڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share