ئەمریکا ژێردەرییاییەکی ئەتۆمی بە دیاری بە کۆریای باشوور دەدات

بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوور ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی بە دیاری بۆ کۆریای باشوور دەنێرێت.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، “یۆن سوک یۆل ماوەی چەند رۆژێکە بە سەردانێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە کۆبوونەوەیەکیاندا جۆ بایدن بڕیاریداوە ژێردەرییاییەکی ئەتۆمیان بە دیاری پێببەخشێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژێردەریاییەکە بە هەموو پێداویستییەکانیەوە ئامادەیە، مووشەکی بالستی هەڵگرتووە بە هەمان هێزی ئەتۆمی.

ئاشکراشیکرد، “ئەمریکا بەم هەنگاوەی نایەوێت چەکە بەهێز و ئەتۆمییەکانی لە کۆریا بڵاوبکاتەوە، بەڵام دەیەوێت دڵنیابێت لەو هاوپەیمانێتیەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوور دروستیکردووە، کۆریاش لەو بارەیەوە و لەبارەی هەوڵنەدان بۆ بەدەستهێنانی کڵاوەی ئەتۆمی تایبەت بە خۆی دڵنیایی داوە.

 

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. یەکەم تابلۆی ژمارە سلێمانیی ئۆتۆمبێل نوێکرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی تۆنی هەڕەشەکانی بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share