بایدن نەخشەڕێگای خۆی بۆ كاركردن ئاشكراكرد

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا جۆ بایدن ڕایگەیاند، بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركردووە و كاردەكات بۆ ئەوەی “گەورەیی و قورسایی” بۆ ئەمریكا بگەرێنێتەوە.

شەوی ڕابردوو شەممە 7ی تشرینی دووەم بەكاتی هەرێمی كوردستان، جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایگەیاند، “بردنەوەیەكی گەورەمان تۆماركرد، ژمارەی 74 ملیۆن بێ پێشینەیە و هیچ كاندیدێكی سەرۆكایەتی ئەو دەنگەی بەدەستنەهێناوە پێشتر”.

بایدن ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كاندید كرام بۆ ئەوەی جارێكی دیكە گەورەیی و قورسایی و ڕێز بۆ ئەمریكا بگەڕێنمەوە لەنێو وڵاتانی جیهان”.

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە بێئومێدبوون لە دەنگدان بۆ ترەمپ تێدەگەم، بۆیە دەڵێم لای من ویلایەتی شین و سوور بوونی نییە، من پەیمان دەدەم سەرۆكی هەموو ئەمریكییەكان بم بە سەرجەم جیاوازییەكانەوە”.

بایدن ڕووی وتەكانی كردووەتە لایەنگرانی ترەمپ و دەڵێت، “لێمانگەڕێن چانس بە یەكتر بدەین، كێبڕكێكارەكانمان دووژمنمان نین ئەوانیش ئەمریكین، لێگەڕێن لە بەرژوەندیی وڵاتەكەمان پێكەوە كاربكەین”.

لەبارەی كۆرۆناوە بایدن بەڵێنی ئەوەی داوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆمەڵێك لە ڕاوێژكار و زانا ڕابسپێرێت بەمەبەستی دانانی پلانێك بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی شاره‌زوور به‌ تۆمه‌تی ‘دزیكردن’ كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد

ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه‌ “كاری دزیكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماركێت بووه‌ به‌ ده‌مامكه‌وه‌”. به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور…
Total
0
Share