یەکێک لە نوێنەرانی خامنەیی کوژرا

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایانگەیاندووە، لە هێرشێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگای مازندەران ئایەتوڵا عەباس عەلی سولەیمانی کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، لە هێرشێکدا لە پارێزگای مازندەران یەکێک لە کەسایەتییە ئاینییە باڵاکانی شیعە بەناوی عەباس عەلی سولەیمانی کوژرا.

ئاماژە بەوەکراوە، لەکاتێکدا ئەو پیاوە ئاینییەی شیعە لە بانکێکدا بووە لەلایەن کەسێکەوە کە چەکی یەکێک لە پۆلیسەکانی بانکی رفاندووە دەستیکردووە بە تەوەقەکردن و بەوهۆیەوە کوژراوە.

بەپێی میدیاکانی ئێران، هێرشبەرەکە دەستبەجێ لەدوای رووداوەکە دەستگیرکراوە.

ئایەتوڵا عەباس عەلی سولەیمانی یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای شارەزایانی کۆماری ئیسلامیی ئێرا، پێشتریش نوێنەری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئەم هەفتەیە وەفدی ئەمریکا و ئێران لە تورکیا کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا و کاربەدەستانی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا…
Total
0
Share