دوای تەقیەنەوەیەک لە بەریتانیا سێ گەنج دەستگیرکران

دوێنێ ئۆتۆمبێلێک لە شاری لیڤەرپوڵ، لە بەریتانیا تەقیەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە بریندار بوو، پۆلیس دوای ڕووداوەکە سێ گەنجی بە تۆمەتی کاری تیرۆرستی دەستگیر کردووە.

دوێنێ لەبەردەم نەخۆشخانەیەکی ژناندا، تاکسییەک تەقیەوە و بەهۆیەوە پیاوێکی بەریتانی کوژرا و شۆفێری تاکسییەکەش بریندار بوو.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تەمەنیان 21,  و 26 و 29  ساڵە و لەناوچەی Kensington لە شاری لیڤەرپوڵ دەستگیرکراون.

بەریتانیا لەماوەی ئەم چەند ساڵەی کۆتاییدا شانۆی بەشێک لە کارە تیرۆرستییەکان بووە و مانگی ڕابردوو ئەندامێکی حزبی پارێزگارانی بەریتانیا لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشیکرایەسەر و کوژرا.

زستانی ساڵی ڕابردوو لەناو شەقامێکی قەرەباڵغدا کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردەسەر خەڵکی و دواتر دەرکەوت هێرشکەرەکە پێشینەی توندوتیژی هەیە و سەربە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانە.

بابەتی پێشتر

عێراق وادەی یەكەم گەشتی گەڕانەوەی كۆچبەرانی لە بیلاڕوسیاوە ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

دووپشك بەلێشاو دەدات بەسەر شارێكی میسردا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share