وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێكرد

وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە باشووری عێراق دەستیپێكرد و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قردێلەی دەستپێكردنی پرۆسەكەی بڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەردانیدا بۆ پارێزگای واست و لە سایلۆی شاری كوتی ناوەندی پارێزگاكە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی راگەیاند.

بەپێی خەمڵاندنی وەزارەتی بازرگانی، پێشبینیدەكرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بگاتە نزیكەی چوار ملیۆن تۆن و بەشی پڕكردنەوەی 85%ـی پێداویستیی عێراق لە گەنم بكات.

كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بڕی 850 هەزار دینار دەدات بە جوتیاران لە بەرامبەر هەر تۆنێک گەنمدا.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری دابوو 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەرخانبكرێت و بۆ یەكەم جاریشە، بڕیاردراوە دوای 10 رۆژ لە رادەستکردنی گەنم، جوتیاران شایستەكانیان وەربگرن.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت حەج بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

میدیایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی قەرەبووكردنەوەوە بەردەوامە و دەشڵێت، هەناردەكردنەوەكە بەمزوانە نابێت. دامەزراوەی…
Total
0
Share