لە هەولێر بەهۆی پەلاماری سەگەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا

لە هەولێر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ دوای ئەوەی سەگ پەلاماریدا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەو منداڵە سێ رۆژ بەر لە ئێستا سەگ پەلاماریداوە و بەسەختی برینداری کردووە، ئەمڕۆ منداڵاکە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

منداڵەکە خەڵکی گوندی دووسەرەیە لە نزیک هەولێر، هەر لە گوندەکەی خۆیان سەگ پەلاماریداوە و برینداری کردووە دوای ئەوەی ماوەی سێ رۆژە چارەسەر وەردەگرێت ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

منداڵەکە ناوی ئانیا شەریفە و تەمەنی شەش ساڵە.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا منداڵێکی دیکە لە گەڕەکێکی شاری هەولێر شەش سەگ پەلاماریاندا و بەسەختی برینداریان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان دەکرێت

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هەماهەنگی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دەکرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share