ڕیاڵ مەدرید ناچارە بڕیار لە ڕاست و چەپ بدات

یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوەکو ئێستا لە بارەی نوێکردنەوەی بۆندی سیان لە یاریزانانی هێڵی ناوەندەوە بڕیاری نەداوە، ناچاریشە بەم نزیکانە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی (ئەی ئێس)، مارکۆ ئاسینسیۆ خواستی لەسەر بەردەوامبوونە و چاوەڕوانی ئۆفەری نوێکردنەوەیە، هەروەها ئەگەری گەڕانەوەی براهیم دیاز هەیە لە یانەی ئەی سی میلانەوە، بە هەمانشێوە ئێدین هازارد دەیەوێت وەرزی داهاتوو تواناکانی بسەلمێنێت.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، فرۆشتنی هازارد دەرفەت دەدات بە بەردەوامبوونی ئاسینسیۆ و دیاز، ئەگەر یاریزانە بەلجیکییەکەش نەڕوات، ئیدارەی ڕیاڵ ناچارە بڕیاری فرۆشتنی یەکێک لە ئاسینسیۆ، یان دیاز بدات.

دیاز لە سەنتەر و باڵەکان یاریدەکات، هازارد لە سەنتەر و باڵی چەپ، ئاسینسیۆ لە سەنتەر و باڵی ڕاست، بڕیاری کۆتایی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی-یە.

ئایا بۆ وەرزی داهاتوو پێویستی بە بەهێزکردنی باڵی ڕاستە، یان سەنتەر، یان چەپ؟

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتباری تەقەكردن لە گەرمیان دەستگیركران

بابەتی دواتر

لەبارەی ئاوی لەدەبەنراوەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share