(ڤیدیۆ) هۆڵەندا و نەمسا بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆیان بڕی

ئەمشەو، دووشەممە گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 لەسەر ئاستی کۆمەڵەی سێیەم ئەنجامدرا، هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و نەمسا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یۆهان کرۆیف ستادیەم سێیەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ماسیدۆنیای باکوور ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی فرانک دی بۆیر کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 24، 51، 58 لەلایەن مێمفیس دیپای و جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

https://streamable.com/wo6jf8

لەڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، هەڵبژاردەی نەمسا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ئۆکرانیا تۆمارکرد، گۆڵەکە لە خولەکی شەش، 28، 68 لەلایەن هاریس سیڤیرۆڤیچ و خێردان شاکیرییەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی تورکیاش لە خولەکی 21 لەلایەن کریستۆف باومگارتنەرەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/4g4h7q

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و نەمسا بە پلەی یەکەم و دووەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

كۆڵبەرێكی كورد بە تەقەی هێزەكانی توركیا كوژرا

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share