کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی پەستان بەرز و نزمی فیدەرێک، چەند دوکانێک بێکارەبا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاوبەشانەی کارەبا لە خاوەن دوكان و شوێنە بازرگانییەکان له ناو سه‌نته‌ری بازاڕی شاری سلێمانی و بەتایبەت ئەوانەی كه دەكەونه سەر فیدەرى (303ـی مساعد) بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، لەئێستادا بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی پەستان بەرز و نزمی فیدەری ناوبراو و محاویلەکانی سەر ئەو فیدەرە کە لە خوارەوە ناویان هاتووە، وەک هەنگاوەی دووەمی کارەکە، سبەی سێشەممە، لە کاتژمێر 06:00 بۆ 08:00ـی بەیانی، بێكارەبا دەبن.
1- محاویله‌ی به‌رده‌م كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، هەتاوەكو به‌رده‌م پاسه‌كانی راپه‌ڕین.
2- هەردوو کۆڵانی كانێسكان، لای نۆرینگەی پزیشكیی ڤێته‌رنەرییه‌كان.
3- گۆڕەپانی پاسه‌كانی به‌كره‌جۆ، هەتاوەكو به‌رده‌م (LC).
4- به‌رده‌م به‌داله و هه‌ندێك دوكانی شه‌قامی مه‌وله‌وی.