سێ كەس بە تۆمەتی راوكردنی ماسی دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، سێ كەس بە تۆمەتی راوكردنی ماسی دەستگیركراون و دەستگیراوە بەسەر ماسییە راوكراوەكان و كەرەستەكانی راوكردندا.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بەهۆی وەرزی قەدەغەی راوی ماسییەوە مەفرەزەکانیان لەسەر دەریاچەکاندا لە ئەرکدان بە مەبەستی رێگریکردن لە دیاردەی راوکردن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان دوو هاوڵاتی دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر یەك بەلەمی چووپی بچووک و دوو تۆڕ و دوو سەوڵ-ـدا.

ئاشكراشیكردووە، لە ئەنجامی دەرچوونێکی تری هەمان بەشدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چوار تۆڕ و یەك دەسکەداودا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە کاتی گەیشتنی مەفرەزەکەدا هیچ کەسێک لە شوێنی رووداوەکەدا نەبوو، نەتوانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و گەڕان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، بە تۆمەتی راوکردنی ماسی راوچییەك دەستگیرکرا و روونیكردووەتەوە، “کارمەندانی خاڵی سەر دەریاچەی دەربەندیخانی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان، توانییان راوچییەك دەستگیربکەن کە سێ ماسیی گەورەی راوكردبوو و دەستیشگیرا بەسەر ماسیەکان-ـدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
زیاتر ببینە

لیژنەی یاسایی: دەبێت هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە داوابکرێت

لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، “دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە یاسای…
Total
0
Share