هەنگاوێك لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە پەیڕەودەكرێت

وەزارەتی بارزگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەكەمین بانكی نیشتمانیی كوردستان تۆماركرا كە مانگانە بودجە و مووچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەو بانكە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بارزگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی چوارشەممە 20ی ئەیلولی 2023 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تۆماری كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەكەمین كۆمپانیای بانكی نیشتمانی كوردستان تۆماركرا بەناوی (بانكی نیشتمان) كە بانكێكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و راستەوخۆ بە بانكی ناوەندیی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تایبەمەندییەكانی ئەم بانكە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشیدەكات بە هەمان شێوەی بانكی ناوەندی دەبێت و وەك بوونی سەكۆیەكی ئەلیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەكان كە بازرگانان و هاوڵاتییان دەتوانن لێی سوودمەند بن، هەروەها راستەوخۆ مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانكە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێگای ئەم بانكەوە مووچەكانیان بەدەست بگات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەك بانكێكی فەرمی گشتگیری حكومەت مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و جیاواز لە بانكە حكومییەكانی تر خزمەتگوزارییەكانی لە بواری جیاوازی بانكیدا پێشكەشدەكات و تەنها هەڵگرتنی پارە نییە، جێی ئاماژەیە رێكارەكانی دامەزراندنی ئەم بانكە لە هەرێمی كوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێك ڕێكاری ڕۆتینییە لەگەڵ بانكی ناوەندی و لە ئاییندەیەكی نزیكدا تەواودەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بە بڕی 127 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەناو شاردا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە، به ‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار،…
Total
0
Share