بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەلی مەحمود چالاکوانی سیاسی و رفاندنیان.
کەسێکی نزیک لە عەلی مەحمود بە تۆڕی میدیایی تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند”بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی پێشمەرگەی دێرین و چالاکوانی بواری ئەنفال و جینۆساید و دوای پشکنینی ماڵەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار بردوویانە”.
وتیشی، “تا ئێستا نازانین ئەو هێزەی ناوبراویان بردووە کێن، لەئێستادا ژمارەیەک لە پارێزەران و چالاکوانانی هەولێر سەرقاڵی بەدواداچوونن تا بزانن عەلی سیاسییان بۆ کوێ بردووە”.
هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو چالاکوانە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا باوکی بەرپرسێکی شارەکەی بە ئەنفالچی ناوبردبوو.