هەڵەیەکی گەورە لە نەخشەی جیهاندا دەدۆزرێتەوە

گەر سەرنجێک لە نەخشەی جیهان بدەیت، دەبینیت ناوچەکانی گرینلاند و ئەفریقا هەمان رووبەریان هەیە، بەڵام لە راستیدا ئەم دوو ناوچەیە لەرووی رووبەرەوە زۆر جیاوازن.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، “ئەو نەخشەیەی جیهان کە بەرچاوی زۆرینەمان کەوتووە و وەک وانەیەکیش لە خوێندنگە دەخوێنرێت رەنگدانەوەی ئەو زانیارییە و راستیانە نییە کە لەبارەی رووبەری دەوڵەتانەوە هەن”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “رووبەری کیشوەری ئەفریقا بەتەنها 30.4  ملیۆن کیلۆمەترە واتە  14 هێندەی خاکی جەمسەری بەستەڵەکی باکووری زەوییە، بەڵام لە نەخشەی جیهاندا وا دەردەکەوێت هێندەی رووبەری ناوچەکانی گرینلاندە کە رووبەرەکەی 2.16  ملیۆن کیلۆمەترە”.

ئاشکراشیدەکات، “کەنەدا و رووسیا %5 ی رووبەری گۆی زەویان گرتووە، بەڵام لە نەخشەکەدا وادەردەکەون کە %25 ی زەویان داگیرکردبێت”.

پێشتریش نیل کای شارەزای داتاکان، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئەوەی روونکردەوە، گەر نەخشەی زەوی بە راستیی بکێشرایە چۆن دەبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا مەترسین بۆ لەناوچوونی 40%ی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان

توێژینەوەیەک کە پێگەی “گڵۆباڵ سیتیزن”ی تایبەت بە ئاووهەوا و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری ئەنجامیداوە، ئاشکرایکردووە،  40%ی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و ئەوانەی…
زیاتر ببینە

ژیانی نهێنیی قرشەکان.. توێژینەوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەرسووڕهێنەرەکانیان دەخاتەڕوو

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە دەقی توێژینەوەیەکەوە گواستوویەتییەوە، قرشەکان ژیانی کۆمەڵایەتیی زۆر لەوە ئاڵۆزتریان هەیە کە پێشتر زانراوە و…
Total
0
Share