بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە 233 حاڵەتی گیانلەدەستدان  لە کەنەدا تۆمارکراون

بەرپرسانی کەنەدا ئاشکرایانکرد لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە زیاتر لە 230 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە کەنەدا تۆمارکراون، بەهۆی ئەوەی شەپۆلێکی گەرمای پێوانەیی ڕووی لەو وڵاتە کردووە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن “ئەو گەرمایە پێشینەی نەبووە”.

لیزا لابوانت بەرپرسی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری گیانلەدەستدان لە کەنەدا ڕایگەیاند، “لەسەرەتای ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە روبەڕووی کەنەدا بووەتەوە ژمارەیەکی زۆر گیانلەدەستدان تۆمارکراوە”.

ئاشکرایکردووە، نزیکەی 130 ڕاپۆرتی گیانلەدەستدان لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارکراون لە ڕۆژی هەینی تاوەکو دووشەممە، بەڵام بەوتەی بەرپرسێکی باڵای دیکەی هەمان نوسینگە 233 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون و دەشڵێت، “ئەو ژمارەیە بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە”.

ڕاگەیەندراوی نوسینگەکە ڕایگەیاندووە، ئەو پلە گەرمییە بەرزە و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان مەترسیدار و کوشندە دەبێت بۆ منداڵان و بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

پێشتر دەسەڵاتدارانی فانکۆڤەر ڕایانگەیاند پلەی گەرما لە ڕۆژی شەممەدا بۆ 37 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە بۆ 37.5 بەرزبووەوە و لە ڕۆژی دووشەممەدا گەیشتووەتە 38 پلەی سەدی، کە تائێستا کەنەدا ئەو پلە گەرمییەی لە ڕابردوودا تۆمارنەکردووە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا پرۆسەی پاکتاوکردنی بۆندە شکستخواردووەکانی بارتۆمیوی دەستپێکرد

بابەتی دواتر

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغداد هۆكاری نەناردنی 200 ملیار دینارەكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share