(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە ئیبار داماڵی و گەڕایەوە لوتکە

ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 14ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە ئیپورا مونیسیپاڵ ستادیەم بووە میوانی یانەی ئیبار و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی شاهانەی مەدرید کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی زێدان گوشاری توندیان لەسەر گۆڵی یانەی خانەخوێ دروستکرد و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی شەش و 13 لەلایەن کەریم بنزیمە و لوکا مۆدریچەوە تۆمارکرد، کاردانەوەی ئیبار لە خولەکی 28 بوو بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی ئینریکی کیکی و ئەو تایمە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

https://streamable.com/lmy0av

لە تایمی دووەمدا ئیبار هەوڵیدا ئەنجامەکە هاوتابکاتەوە و گوشاریان خستە سەر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، بە پێچەوانەوە لە کۆتا ساتدا (خولەکی 91) لوکاس ڤاسکێز گۆڵی سێیەمی ڕیاڵ و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (1-3) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (29) خاڵ لە لوتکەی ریزبەندی یانەکانی لالیگا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هاوتابووەوە، یانەی ئیباریش بە 15 خاڵەوە لە پلەی 14 جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی کۆمار موشەكبارانەكەی ناوچەی سەوز ‘سەرکۆنە’ دەکات

بابەتی دواتر

لازیۆ 2-0 ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share