تین هاخ دڵخوازی مانچستەرە و کۆرسی ئینگلیزی وەردەگرێت

ڕاهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، کار لەسەر فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکات و ڕۆژنامەیەک ئاماژە بە گواستنەوەی دەکات بۆ یانەی مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئیریک تین هاخی ڕاهێنەری هۆڵەندی، ئیدارەی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ئاگادارکردووەتەوە، وەرزی داهاتوو بەردەوام نابێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، تین هاخ دەبێتە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵگەش ئەوەیە کە لەئێستادا بەشداری کۆرسێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی کردووە، تاوەکو لە بەریتانیا لەڕووی تاکتیکی و شیکارییەوە کێشەی بۆ دروست نەبێت.

کارلۆ ئەنچلۆتی و ماوریسیۆ پۆچتینۆ بەهەمان شێوە داواکراوی یانە سوورە زەبەلاحەکەی شاری مانچستەرن، بەڵام هەندێک لەسەرچاوەکان پێیانوایە تین هاخ لەلایەن سێر ئەلێکس فێرگسۆنەوە (ئۆکەی) لەسەر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێیه‌م یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر قادش تۆمارکرد

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا، یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادش تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، یانه‌ی قادش‌ له‌…
Total
0
Share