49 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ-دا تێدەپەڕێت

لە ساڵیادی بۆردومان و راپەڕینی قەڵادزێ-دا ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستخۆشی دەكات لەو كەسانە بوونەهۆی كردنەوەی دەروازەی سنووری كێلێ و داوای ئاوەدانكردنەوە و بوژاندنەوەی سنوورەكەش دەكات.

ئەمڕۆ 24ی نیسان 49 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ و 41 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵكی ناوچەكەدا تێدەپەڕێت.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بەو بۆنەیەوە دەڵێت، رژێمی بەعس لە یەکەم رۆژی کودەتا شومەکەی 8ی شوبات و دواتریش 17ی تەمموزی 1968 بۆ جیهانیان سەلماند کە بە کردەوە پێشەنگی بێ رکابەری قەسابخانەسازکردنن، بۆردومانی هستریانەی بەرەبەیانی 1974/4/24 ئەڵقەیەکی شانۆی پڕ کارەساتی حکومڕانی بەعس بوو کە تیایدا شارێک بە هەموو جوانیەکانیەوە بە تێکڕای مەعالیم و شوناسەکەیەوە (زانکۆ) بە سەراپای دانیشتوانەکەیەوە کرایە ئامانج و سەدان قوربانی لێکەوتەوە.

دەشڵێت، “دیارە شان بە شانی پەلاماری دڕندانەی داگیرکەر، وەک حوکمی مێژوو خۆڕاگری و حەماس و گیانبازی گەلیش لە بڕانەوە نایەت بۆیەش لە هەشتەمین ساڵڕۆژی یادەوەری ئەم کارەساتەدا (کوڕانی خۆرەتاو) بە وەرێخستنی خۆپیشاندانی جەماوەری کە دواتر بڵێسەی کڵپەکەی کوردستانی کردە چراخان و سەرانی رژێمی ناچار بە جێبەجێکردنی خواستەکانی جەماوەری راپەڕیو کرد”.

ئیدارەی راپەڕین ئاماژەشدەكات، وێڕای ئەوەی بیست ساڵی رەبەق بەسەر رووخانی رژێمی فاشیی بەعسدا تێپەڕدەبێت، بەڵام شوێنەواری گڵاو و چڕنوکی داگیرکەر بەسەر جەستەی شاردا، ئاسەواری سیاسەتی نەگریسی ڕاگواستن و سوتماکی بەعس هێشتا وەک مۆتەکە بەسەر سەری شارەوە ماوەتەوە، خەونەکانی شار هێشتا هەر سەرابن.

هەروەك دەستخۆشی و ماندونەبوون لەهەموو ئەو كەسانە دەكات كە کارێکیان کرد لانیکەم داخوازییەکی دێرینی خەڵکی سنورەکەیان لە کردنەوەی هاتوچۆی دەروازەی سنوری کێلێ بێتەدی، داواشدەكات لە جێبەجێکردنی هەموو داخوازییەکانی دیكەدا، لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی دیكەی بە رەسمی ناساندنی مەرزەکە و بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی سنوورەکەیاندا هاوپشتیان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتا بکات دەستی بەسەردا دەگرین

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ناتوانین کۆڵان بە کۆڵان بەدوای ماتۆڕسکیلەوە بین، بەڵام هەرکەسێک سکاڵا لە ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا تۆماربکات،…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغدادەوە هەرێمی كوردستان لاواز ناكات

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت دوودڵ بین و پێمانووابێت هەرێمی كوردستان بەوە لاواز دەبێت ئەگەر فەرمانبەران لە…
Total
0
Share