گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا و لەلایەن تیمی تایبەتەوە تەرمەكەی دەرهێنرایەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ گەنج بەمەبەستی مەلەوانی روویان لە بەنداوی خاسەی کەرکوک كردووە.
پەیامنێرمان لە شارەكەوە لە زاری كەسانی ئاگادارەوە پێیڕاگەیاندین، بەهۆی نەشارەزاییان، زیادبوونی ئاوی بەنداوەکە و بوونی قوڕ و لیتەوە یەکێکیان نوقم بووە و خنکاوە.
ئەوەشی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی رووبارەوانی پردێ-وە تەرمەکەی دەرهێنرایەوە”.