هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 61 هەزار بەرمیل کەمیکردووە

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ ئەم هەفتەیە نزیکەی 180 هەزار بەرمیل بووە و  بەراورد بە هەفتەی رابردوو 61 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتی هەفتانەیدا بڵاویکردەوە، “هەفتەی رابردوو ئەمریکا لە نۆ دەوڵەتەوە پێنج ملیۆن و 395 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هاوردەکردووە و هەر رۆژێک 18 هەزار بەرمیل زیادیکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە 180 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و 61 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەراورد بە هەفتەی رابردوو کەمیکردووە کە پێشتر 241 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “قەبارەی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئیکوادۆر بۆ ئەمریکا 131 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، لە نێجیدیا و بەرازیل  112 هەزار بەرمیل و لە لیبیاوە 84 هەزار بەرمیل بووە”.

 

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی سودانەوە

بابەتی دواتر

لە رۆژانی جەژندا 50 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی راپەڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share