(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە و جیاوازییەکەی کرد بە هەشت خاڵ

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە کەمترین وزە بردنەوەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (30)ی “لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی سێلتا ڤیگۆی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەرلە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یانەی شاهانە لە خولەکەکانی 42، 48 لەلایەن مارکۆ ئاسینسیۆ و ئیدێر میلیتاوەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی شاهانە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (65) و لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها یانەی سێلتا ڤیگۆ بە (36) خاڵەوە چووە پلەی (12).

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بودجە پەسەندبكرێت بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی دواتر

بارانبارین رێوڕەسمێک دوادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share