نازم عەبدوڵا: بەهۆی مریشكەوە لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان نرخی مریشك دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و دەشڵێت بەهۆی بێباكی حكومەت بەرامبەر بە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە نیازن لە دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار بكەن.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لە ماوەی رابردوو كاتی بووە، بەڵام كە بازاڕ كۆنتڕۆڵناكرێت نرخەكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت ئەوە حكومەت لێی بەرپرسە و بەشێكی زۆری خاوەنی كێلگە پەلەوەرییەكان مایەپووچ بوون و ئەوەش وایكردووە بەشێكیان بەرهەمیان نەبێت.

وتیشی، بەرپرسیاری یەكەم حكومەتی هەرێمە كە پێویستە نرخ دیاری بكات و هاوكاریی كێڵگە پەلەوەرییەكان بكات و ناكرێت یەك تۆن عەلەف لە توركیا و ئێران 420 بۆ 430 دۆلارە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بە 630 دۆلارە كە دواجار خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زەرەرمەندبوون.

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “ژمارەیەك لە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە نیازن لە دوای جەژنی رەمەزان لە دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار بكەن كە زەرەرمەندبوون و حكومەت بێباكبووە بەرامبەریان”

بابەتی پێشتر

لازیۆ 0-1 تۆرینۆ

بابەتی دواتر

ئۆساسونا 3-2 ڕیاڵ بیتیس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

نەزهەت حالی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا…
Total
0
Share