دەستەی ناوچە كوردستانییەكان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان ئیدانەی پەلاماردانی هاوڵاتییانی كورد لە گوندی پەڵكانە دەكات و داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات سنوورێك بۆ ئەو جۆرە دژایەتیيانە دابنێت.

دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردووە و رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان عەرەبی هاوردە پەلاماری دانیشتووانی كوردی گوندپەڵكانەیان داوە و خۆشی جەژنیان گۆڕیوە بۆ پشێوی و هەڕەشە و چاوسووركردنەوە، پەلاماردان و داگیركردنی گوندەكان و خاپووركردنیان لە سایەی حكومەتەكانی دوای رووخانی سەدام بەردەوامە، ئەوەش دادگا و دادپەروەریی عێراق دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتیی گەورەوە، لە كاتێكدا ئیدانە و نیگەرانی قوڵی خۆیان رادەگەیەنین، چاوەڕێن لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سنوورێك بۆ ئەم جۆرە دژایەتییانە دابنرێن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستەی ناوچە كوردستانییەكان داوا دەكات دەستوور و یاسا نوێكان ببنە بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكان چونكە پەلامار و هەڕەشەی چەكداری ناتوانن هاوڵاتییان كورد لەو ناوچانە بێدەنگ بكەن.

دەستەی ناوچە كوردستانییەكان دووپاتیشیدەكاتەوە، جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستوور بنەمای چارەسەركردنی یەكجاری كێشەكانە و داوا لە سەرۆكایەتیی كۆمار و وەزیر و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغداد دەكات توانا دەستوورییەكانیان بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە بخەنەگەڕ و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە یاساشكێنییە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند بە چوارینە لە فرانکفۆرتی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە دەستیپێكرد. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share