(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند بە چوارینە لە فرانکفۆرتی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بردنەوەیەکی گەورە و گرنگی بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (29)ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” میوانداریی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێدین تێریزیچ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڤێستیڤالین” له‌ خوله‌کەکانی 19، 24، 41، 66 له‌لایه‌ن جود بێلینگهام، دونیایل مالین (دوو گۆڵ)، ماتس هومێڵسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بوروسیا دۆرتمۆند به کۆکردنەوەی‌ (60) خاڵ لووتکەی ڕیزبه‌ندیی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”ی گرتەوە، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بە (42) خاڵەوە چووە پلەی نۆیەم.

بابەتی پێشتر

دەستەی ناوچە كوردستانییەكان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مەحریز، مانچستەر سیتی گەیاندە فاینەڵی (FA CUP)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیشام لە جێی خۆی دەمێنێتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا ڕەتیکردەوە بیرۆکەى نوێکردنەوەى بۆندی دیشامپی ڕاهێنەر هەڵوەشێنێتەوە. پاش ئەوەى بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر زێدان…
Total
0
Share