ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، دەستیگرتووە بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلدا كە بووبوونە مایەی گلەیی و گازندەی بەشێکی هاوڵاتییان.

لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلەكاندا، “سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا کرانەوە”، وەك بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە.

راشیگەیاند، هەڵمەتەكە ئەمڕۆ شەممە بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزە تایبەتەکانی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی فریاکەوتن و لیژنە تایبەتمەندەکانی قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی ناوشار ـ رۆژئاوا بەرپاكراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی جەختیشدەكاتەوە لەوەی كە “ئەم هەڵمەت و لێپرسینەوە یاساییانە بەردەوام دەبن لە هەر جێگایەک کە کاری نایاسایی تیادا ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییبوونەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share