وەزارەتی کشتوکاڵ: قەرەبووی جوتیاران دەکرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، قەرەبووی جوتیاران دەکرێتەوە کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو بەدواداچوونانەی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافەوەکە و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆیان، ئەنجامدراون کەرتی کشتوکاڵیشی تێدایە و جوتیارانیش قەرەبوو دەکرێنەوە.

وتیشی، بۆ ئەو مەبەستەش پەیامی خۆمان گەیاندووەتە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی و ئاگادارین کە لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی خاوەنی حەوزی ماسییەکانیان کردووە و خەمڵاندنیان بۆ زیانەکان کردووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەزای دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی برینداربوون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخاندا هاتووە،…
Total
0
Share