بافڵ جەلال تاڵەبانی: پەرۆشین بۆ گۆڕانکاریی ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دانیال روبنستین، كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و ستیڤن بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكانی ناوچەكە تاوتوێكرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنەكان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی كرایەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەربەستانە بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان، ژیانی خەڵكەكەمان و بوونیادنانی حكومەتێكی بەهێز لە هەوڵی بەردەوامداین و پەرۆشین بۆ گۆڕانكاریی ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەكەمان بە ویست و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان.
لەبارەی كێشەكانی بەغداد و هەولێر سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و لێكتێگەیشتن و رێككەوتنە سیاسییەكان كردەوە و وتی، “دەبێت هەموومان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرین و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێك كە لە بەرژەوەندیی خەڵك وڵاتەكەماندا بێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسێکی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێڕی ناوچەی بەرواری باڵا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”…
Total
0
Share