“بەهۆی کێشەی میکانیکییەوە بووە”.. فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانان کەوتەخوارەوە

هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە نزیک کەرکوک کەوتووەتەخوارەوە و هۆکارەکەشی بۆ کێشەی میکانیکی دەگێڕێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی هاوپەیمانان رایانگەیاندووە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باشووری کەرکوک کەوتەخوارەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق دەستبەجێ شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان پاراستووە، هاوکات کارمەندانی خزمەتگوزاریی هاوپەیمانان فڕۆکەکەیان تەقاندەوە و ناوچەکەیان پاککردەوە.

هاوپەیمانان رایگەیاندووە، تەقاندنەوەی فڕۆکەکە هیچ بریندار و زیانێک بە ژێرخانی مەدەنی نەگەیاندووە.

 

بابەتی پێشتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

فێرمینۆ لە بەرشلۆنەوە نزیکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share