خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغداد

خۆپیشاندان دژی كاندیدكردنی سودانی فراوانتربوو، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغداد و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە كۆنكرێتییەكان دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، خۆپیشاندانیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد دەستپێكرد و دروشم دژی كاندیدكردنی ناوبراو دەڵێنەوە.

هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی خۆپیشاندانەكە بڵاوبوونەوە، بەڵام خۆپیشاندانەكە پەرەیسەند و كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە كۆنكرێتییەكان دەدەن.

بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران كرێنیان بردووەتە ناوچەكە بۆ لابردنی بەربەستە كۆنكرێتییەكان و چوونە ناو ناوچەی سەوز، هێلیكۆپتەری سەربازییش بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە بۆ پاراستنی دامەزراوە حكومییەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتان.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە قەیراندایە و لالیگا هەڕەشە دەکات

بابەتی دواتر

کریستیانۆ مەتەڵی مێرکاتۆی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

لە كاردانەوەی دوو تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەغداد دا، سەرۆكوەزیرانی عێراق ژمارەیەك كاربەدەستی ئەمنی و هەواڵگری گۆڕی. دوای ئەوەی ئەمڕۆ…
Total
0
Share