ئیبراهیمۆڤیچ تاوەکو 2021 یاری ناکاتەوە

زڵاتان لە هەمان پێگەی پێشوودا هەستی بە ئازارکردووە و دووبارە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە

ئەستێرەی سویدی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دووچاری پێکانێکی دیکە بووە و بەهۆیەوە تاوەکو 2021 ناگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.

زەبەلاحەکەی میلان لە مانگی تشرینی دووەمی 2020 و بەتایبەت لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی ناپۆلی دووچاری پێکان هات، لەو یارییەدا میلان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی تۆمارکرد، بەڵام زڵاتانی لەدەستدا.

بڕیاربوو لە ڕوبەڕوبوونەوەی یەکشەممەی داهاتوو بەرانبەر یانەی ساسولۆ بگەڕێتەوە، بەڵام هەینی ڕابردوو و لە کاتی بەشداریکردنی لە مەشقە ئاساییەکانی ڕۆسۆنێری هەستی بە ئازارکردووە، ستافی پزیشکی یانە لۆمپاردییەکە بە شێوەیەکی سەرەتایی پشکنینیان بۆکردووە و دەریانخستووە کە کاریگەری پێکانەکەی لەسەرماوە و ناچارە ماوەیەکی دیکە حەوانەوە وەربگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرت، زڵاتانی 39 ساڵ لە ساڵی 2020دا ناگەڕێتەوە ناو یاریگاکانی ئیتاڵیا، بەڵکو لە 10 ڕۆژی داهاتوودا لێکدانەوەی نوێ بۆ جۆری پێکانەکەی دەکرێت و لەو ماوەیەشدا ڕوبەڕوبوونەوەکانی ساسولۆ و لازیۆ لەدەستدەدات.

بەپێی پلانێک کە لەلایەن ستافی پزیشکی و هونەری میلانەوە داڕێژراوە، زڵاتان لە قۆناغی چارەسەر بەردەوامدەبێت و ساڵی 2021 بۆ ڕوبەڕوبوونەوەکانی بینیڤێنتۆ و یوڤانتۆس لە ڕۆژانی 3 و 6ی کانوونی دووەمدا بە ئامادەباشییەوە دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین

بابەتی دواتر

فڕۆکەکانی تورکیا شەش کاتژمێر بۆردومانی گوندەکانی زاخۆیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێ باڵۆندۆری بەدەستهێناوە؟

زۆربەی بەرنامە وەرزشییەكان و ڕۆژنامەنووسە دیارەكان و پێگە ئەلیكترۆنییەكان، ‏ئاماژە بەوە دەدەن لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی براوەی خەڵاتی تۆپی…
Total
0
Share