نوێترین چاوپێکەوتنی لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە

لاپۆرتا دەڵێت ڕۆیشتنی مێسی لەسەر شانی منە و دڵتەنگم کە بەو جۆرە کۆتایی هاتووە، دەکرا باشتر چارەسەر بکرایە.

دەشڵێت بەرشلۆنە ماڵی مێسییە هەرکاتێک ویستی دەتوانێت بگەڕێتەوە.

بەشێک لە قسەکانی لاپۆرتا

– هیوادارم یاریزانەکانی بەرشلۆنە بەسەلامەتی لە مۆندیال بگەڕێنەوە

– ئەوەى زۆر گرنگە ئەوەیە کە توانیمان دۆخی قورسی دارایی یانەکە تێپەڕێنین

– تیروپشکەکە قورس بوو بۆ ئێمە لە یۆرۆپا لیگدا بەڵام ئامادەین بۆ هەموو یانەکان

– ئامانجی سەرەکیمان بەدەستهێنانی ناسناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیایە

– لەسەرەتاى وەرزەوە لەگەڵ پیکێ قسە دەکەین بۆ ئەوەى داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە، من دڵنیام لەداهاتودا هاوکارێکی باش دەبێت بۆ یانەى بەرشلۆنە

– مێسی دەزانێت کە بەرشلۆنە ماڵی ئەوە، بەڵام ئێستا یاریزانی پاریسە و ڕێزی ئەوە دەگرین

– کێشەکەى مێسی بە باشی نەمانتوانی چارەسەری بکەین، بەرپرسیارێتییەکە لەسەر شانی منە، هەستێکی ناخۆشی پێداوم، هەست دەکەم دەمتوانی باشتر چارەسەری بکەم.

– هەمیشە لە کاتە قورسەکاندا گەڕاومەتەوە بۆ یانەى بەرشلۆنە

– لە قۆناغی یەکەمی سەرۆکایەتیمدا، توشی کێشەى دارایی بوینەوە، ئێستاش کە گەڕاومەتەوە لەسەر دۆخێکی دارایی خراپ گەڕاومەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

سێ كەس "لەسەر بیر" دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share