لە بەریتانیا لەبری پشیلە و سەگی بێلانە مەڕ و بزن لە شەقامەکاندا بڵاودەبنەوە

لە شاری وێڵزی بەریتانیا مەڕ و بزن بە کۆڵانەکانی ئەو شارەدا بڵاودەبنەوە، خەڵک سکاڵایان لای حکومەت کردووە بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام حکومەت رەتیکردووەتەوە و رایگەیاندووە بەندکردن و نەزۆک کردنی ئەو ئاژەڵانە کاری حکومەت نییە.

لە راپۆرتێکی رۆژنامەی (METRO)ی بەریتانیدا هاتووە، دانیشتووانی شارۆچکەی لاندودنۆ-ی باکووری وێڵز ناڕەزاییان بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری مەڕ و بزن لە گەڕەکەکاندا دەربڕی، کە گوڵ و درەختەکانیان دەخۆن و تێکیان دەدەن، داوایانکرد، حکومەت سیاجی رێگر و هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئەو ئاژەڵانە دەستپێبکات هەروەها نەزۆک بکرێن بۆئەوەی زیاتر نەبن.

بەڵام ئەنجومەنی ناوچەکە رایگەیاند کە ئەوان بەرپرسیارێتیی ئەوە ناگرنەئەستۆ چونکە بە ئازادی دەسوڕانەوە و خاوەن ماڵەکان خۆیان بەرپرسیارن لە باخچەکانیان و پاراستنیان.

ئەنجومەنەکە دەڵێت، بزنەکانی لاندودنۆ زیاتر لە 100 ساڵە لە شوێنێکی کێویدا دەسوڕێنەوە و ئەوان ئاژەڵی کێوین  بۆیە حکومەت ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات.

 

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

بەرپرسانی کەنەدا بە پێڵاوی پاژنە بەرزی ژنانەوە دەچنە سەر کار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share