جەستە نابڕێت و بكوژە.. تاقیكردنەوە لەسەر فیشەكێكی نوێ دەكرێت

توێژەرانی سەربازی لە چین تاقیكردنەوەیان لەسەر فیشەكێك كرد كە خێراییەكەی زیاترە لە خێرایی دەنگ، دەبێتە هۆی برینی قوڵ هاوشێوەی چاڵ لە جەستەدا، بەڵام وەك فیشەكی دیكە پێست نابڕێت.

لەمیانەی تاقیكردنەوەكاندا توێژەرانی ناوەندی پزیشكی سەر بە سوپای چین لە چۆنگچینگ-ی ڕۆژئاوای وڵات فیشەكی ستیلی زۆر خێرایان بە تیرەی 5 ملیم ئاراستەی بەرازی بێهۆشكراو كرد بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری كاریگەرییەكەی لەسەر جەستەی مرۆڤ، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (ساوس چاینا مۆرنگ پۆست) بڵاویكردووەتەوە.

فیشەكەكان كە خێراییەكەی لە تاقیكردنەوەكەدا گەیشتە 4000 مەتر لە چركەیەكدا (11 ئەوەندە خێراتر لە دەنگ) ڕاستەوخۆ نەبوونەهۆی مردنی بەرازەكان، بەڵام شەپۆلەكانی شۆكی فیشەكەكە بوونەهۆی برینی مەترسیدار لە سەرجەم بەشەكانی جەستەیدا.

وانگ چیان مین، لە بەشی هەڵسەنگاندنی كاریگەریی بایۆلۆجیی چەك و بەرپرسی تیمی تاقیكردنەوەكە وتی، تێبینی زیانی گەورە دەكرێت لەسەر زۆرێك لە جەستەكان لەكاتی بەركەوتندا، لەوانەش شكانی ئێسك، خوێنەربوونی گەدە، میزەڵدان، سی و مێشك.

وتیشی، شەش كاتژمێر پاش تاقیكردنەوەكە “مردنی بەبەزەییانە” بەسەر بەرازەكاندا جێبەجێكراوە. ڕوونیشیكردەوە، لە ئەنجامی پشكنینی جەستەدا دەركەوتووە كە فیشەكەكە بە خێرایی نێوان هەزار بۆ سێ هەزار مەتر لە چركەیەكدا چووەتە ناو ڕانیەوە.

ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە خێراییەکانی نێوان 1000 بۆ 3000 مەتر لە چرکەیەکدا، فیشەکەکان بە شێوازی باو كاردەکەن، ئەویش چوونە ناو شانەكان و تێپەڕبوونە بەناو ئەندامەکانی جەستەدا، بەڵام لە خێرایی 4000 مەتر لە چرکەیەکدا، چۆنیەتی کارکردنی فیشەکەکە دەگۆڕێت، بەشەكانی دواوە نابڕێت، بەڵكو چاڵییەكی گەورە لە شوێنی بەركەوتندا دروستدەكات.

توێژەرانی ناوەندە پزیشكییەكە دووپاتیدەكەنەوە كە تاقیكردنەوەی دیكە لەسەر گیانداران ئەنجامدەدەن و تیایدا سەر، سنگ، سك و بەشەكانی دیكەی جەستەیان دەكرێنە ئامانج.

 

بابەتی پێشتر

بەنزینخانەیەک لە سلێمانی بەنزینەکەی تێکەڵ بە ئاوی ماڵان بووە و داخرا

بابەتی دواتر

هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share