پاش بەرزبوونەوەی نرخ.. چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ كەمكردنەوەی بەكاربردنی بەنزین

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزیندا، زۆرێك لە بەكارهێنەرانی ئۆتۆمبێل بەدوای ئەو ڕێگایانەدا دەگەڕێن كە دەبێتە هۆی كەم بەكاربردنی بەنزین.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ژمارەیەك لەو ڕێنوێنییانەی پێشكەشكردووە كە هاوكار دەبێت لە كەم بەكاربردنی بەنزین و لەگەڵیدا كەمكردنەوەی خەرجی.

– دڵنیابە لە بوونی هەوای پێویست لە تایەكاندا، ئەو تایانەی هەوای كەمیان تێدایە، بەركەوتنیان لەگەڵ ڕێگاكان زیاتردەبێت، ئەمەش دەبێتەهۆی زیاد بەكاربردنی سوتەمەنی. بڕی پێویست و گونجاوی هەوا بكەرە تایەی ئۆتۆمبێلەكەتەوە و بەشێوەی ناوبەناو پێوانەی بكە.
دەیڤید بینیت، بەڕێوەبەری سیستمی چاككردنەوە لە كۆمەڵەی ئۆتۆمبێلە ئەمریكییەكان دەڵێت، ماوەی بڕدراو بە میل نزیكەی 5 تا 10% كەمدەبێتەوە، ئەگەر بڕی هەوای تایەكان گونجاو نەبێت. لەهەمان كاتدا زیادەڕەوی بە هەواتێكردندا مەكە، چونكە ئەوە دەبێتەهۆی لەناوچوونی تایەكان بەخێراییەكی زۆرتر.

– چاككردنەوەی ناوبەناو و دروست بەهەمان شێوە گرنگە. ڕەچاوی ڕێنوێنییەكانی كۆمپانیای دروستكەر بكە دەربارەی گۆڕینی ڕۆن و شلەمەنییەكانی دیكە و گۆڕینی فلتەری هەوا. بینیت دەڵێت، “ئۆتۆمبێل بەوپەڕی توانای خۆیەوە كاردەكات” لەگەڵ هەر چاككردنەوەیەكی نوێدا.

– چاودێریی خێراییەكەت بكە. كۆمەڵە ئەمریكییەكە دەڵێت، كەم بەكاربردنی سوتەمەنی دەگاتە ترۆپك لەكاتی ڕۆیشتن بە خێرایی نزیكەی 50 میل لە كاتژمێرێكدا (80 كیلۆمەتر/ كاتژمێر) لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكاندا. دواتر دادەبەزێت لەگەڵ زیادبوونی خێراییدا. كەمكردنەوەی خێرایی لە ڕێگا خێراكاندا لەنێوان 5 بۆ 10 میل لە كاتژمێرێكدا (8 بۆ 16 كیلۆمەتر) دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەكاربردنی سوتەمەنی و زیادبوونی ڕووبەری تێپەڕێندراو بۆ هەر گاڵۆنێك بە نزیكەی 14%.

– پێشوەخت ئاراستەی ڕۆیشتنەكەت دیاریبكە. هەوڵبدە چەند ئەركێكی جیاواز ئەنجامبدەیت لەهەر گەشتێكدا و دووربكەوەرەوە لە ترۆپكی خێرایی.

-هەوڵبدە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت لە دۆخی تەمبەڵی بپارێزیت (بۆ نمونە وەستان لە ترافیك لایتەكان یان بەخاوی ڕۆیشتن لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا). لەم كاتانەدا بزوێنەر چارەكێك بۆ نیو گاڵۆن (1.9 لیتر) بەنزین لە كاتژمێرێكدا بەكاردەبات. بۆیە ڕێنوێنی دەكرێت بە كوژاندنەوەی ئۆتۆمبێل، ئەگەر بتوانرێت، لەكاتێكدا وەستانەكەت زیاتر لە خولەكێك بوو.

– دووربكەوەرەوە لە وەستانی ناپێویست، ئۆتۆمبێل سوتەمەنیی زۆر بەكاردەبات بۆ ئەوەی دەست بە جوڵەكردن بكاتەوە لەدوای وەستان.

– تانكییەكەت بە بەنزینی زۆر باش پڕبكەرەوە، بەهۆی ئەوەی پاڵاوگەكان چەند تایبەتمەندییەك بۆ ئەو جۆرانە زیاددەكات كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كەڵەكەبوونی كاربۆن.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەجێگیری مایەوە و نرخی چەند دراوێكی دیكە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

یارییەكانی ئەمڕۆ.. بەرشلۆنە یاریی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share