ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كەسێك لە شاخی ئەزمەڕ لە سلێمانی تەقەیكردبوو، ئەمشەو هێزەكانی پۆلیس دەستگیریانكرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنکەی پۆلیسی کوردسات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە شاخی ئەزمەڕ تەقەیکردبوو.
“دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک لە شاخی ئەزمەڕ لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقەیکرد، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی راسپارد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت”، راگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وادەڵێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكەدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو، تۆمەتبارەكەش كە ناوی (ھ، ع، أ) لەدایکبووی 1993ـیە بە بڕیاڕی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.