مێردمنداڵێك لە ئاوی زەڵمدا خنكا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، مێردمنداڵێكی گەشتیار لە سەیرانگای زەڵم كەوتە سەرچاوەی ئاوی زەڵمەوە و خنكا.

بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، مێردمنداڵەكە کچێكی تەمەن 12 ساڵە و خەڵکی پارێزگای ئەنبارە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، کەوتووەتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم و خنکاوە.

لەبارەی دەرهێنانی تەرمی قوربانییەكە لە ئاوی زەڵم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە وتی، “پاش گەڕانێکی زۆر لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە و بنکەی پۆلیسی خورماڵ و یاریدەدەرێتیی ئاسایشی خورماڵ و بنکەی بەرگریی شارستانیی خورماڵ، تەرمی مێردمنداڵەكە دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکیی دادیی هەڵەبجە کرا”.

بەرزان عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوکە رێکخراوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بابەتی دواتر

نرخی ئاڵتوون بۆ نزمترین ئاستی هەفتە دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share