ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی سەنگەرێكی پیشمەرگە كران لە سنووری كەركوك

ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی میحوەرێكی پێشمەرگە كران لە نزیك پردێ لە سنووری پارێزگای كەركوك.

فەرماندەیەكی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “موشەكەكان ژمارەیان دوو موشەك بووە و ئاڕاستەی سەنگەرێكی پێشمەرگە كراون لە میحوەری پردێ لە سنووری كەركوك”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو موشەكەكە لە نزیك گوندی “چۆمەزەردە” لە نزیك سەنگەرێكی پیشمەرگە كەوتوونەتە خوارەوە و زیانی بەدوادا نەهاتووە.

تا ئێستاش نازاندرێت لە چ جێگایەكەوە ئەو موشەكانە ئاڕاستەی هێزەكانی پێشمەرگە كراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێدەكرێت

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەن و دەشڵێت، “بڕیارەكەی دادگای…
Total
0
Share