پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڕێیەكی خۆی راگەیاند

بەرێَوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێَوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژن ئاگاداركراینەوە لە بوونی تەرمێك لەسەر ڕووباری سیروان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستبەجێ بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان- بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چوونە شوێنی رووداوەكە دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەكە كۆكرایەوە و توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە لە ئێستادا تۆمەتبار لەلای پۆلیسە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 بەندكراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێكردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بە چەكی جۆری دەمانچە هەستاوە بە كوشتی هاوڕێیەكی خۆی بە ناوی (خالید ڕەحیم محمد ) لەدایكبووی 1993 كە دانیشتووی ناحیەی بنگرد بووە لە كەلار و لە ئێستادا بە مەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی قەزای كەلار كراوە.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردنی سەرعەرەبانەكان داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share