كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردنی سەرعەرەبانەكان داخرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردنی سەر عەرەبانەكانی نزیك مزگەوتی گەورەی داخست.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و لە درێژەی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەكان لە یەكەم رۆژی جەژندا، لە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردنی سەر عەرەبانەكانی نزیك مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر گۆشت و دووگی ئاژەڵدا كە لە شوێنێكی نەشیاو و بە شێوازێكی ناتەندروست ئامادەدەكراو لەسەر عارەبانە بە لەفە دەفرۆشرا.

لە راگەیەندراوەكە داهاتووە، راستەوخۆ بڕیاری داخستنی شوێنەكە و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی خواردەمەنییەكان دران و رێكاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەكەی دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ راوەدوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانی…
Total
0
Share