گەشتی دەرەوەی ئێران لە دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی قەدەغەکرا

سەرەڕای ئەوەی دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی، تەمەنیان هەیە، بەڵام لەلایەن فەرمانگەی پاسپۆرتی پارێزگای سنەوە پێیان ڕاگەیەندراوە، کە ناتوانن تا ٥ ساڵی دیکە بچنە دەرەوەی ئێران.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی 25ی ئەم مانگە کاتێک میرزا حسێن پەناهی و شەریفە زەڕێنی، دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی سەردانی فەرمانگەی پاسپۆرتی سنەیان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، بەڵام لەلایەن فەرمانگەکەوە پێیان ڕاگەیەندراوە، کە ئەوان ناتوانن گەشت بکەن.

ڕامین حسێن پەناهی لە ساڵی 2018وە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامبوون لە ڕیزەکانی کۆمەڵە، لە شاری کەرەج لەسێدارە درا.

قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوەی ئێران لە دوو ژن و پیاوی بەتەمەن بە تۆمەتێک، کە پەیوەندیی بەوانەوە نییە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی هێناوەتە دەنگ و ئەوە بە دژی یاساکانی مافی مرۆڤ ناودەنێن.

ڕامین حسێن پەناهی، ئەندامی کۆمەڵە بوو، لە ساڵی 2016  لە خاکی ئێراندا دەستگیرکرا، دواتر دادگای ئینقلابی ئسیلامی لە پارێزگای سنە ڕایگەیاند، ڕامین چەکی پێبووە و بە برینداری دەستگیرکراوە.

دوای ئەم ڕووداوە، سەرەڕای نیگەرانییەكانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لە ساڵی 2018 ڕامین و دوو کوردی دیکە بەناوەکانی لوقمان مورادی و زانیار مورادی، لەسێدارە دران.

بابەتی پێشتر

بە فەرمی ڕاگرتنی کارکردن لە ڕێگای کەلار – دەربەندیخان ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

مستەفا کازمی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share