ئومێد خۆشناو: رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو گوزارشت لە بێ هێزیی دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر ناكات

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو گوزارشت لە بێ هێزیی دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر ناكات.

دوای نوێژی بەیانی جەژن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر راگەیاند، پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەكەین و ئومێد دەكەین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی تەبایی و برایەتی بۆ خەڵكی كوردستان.

راشیگەیاند، ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت شاری هەولێر هەیە وایكردووە كە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە رۆژانی جەژندا سەردانی هەرێمی كوردستان و هەولێر بكەن.

لەبارەی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی شاری هەولێریش، ئومێد خۆشناو وتی، “رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو گوزارشت لە بێ هێزیی دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر ناكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم: تائێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێتن ئامانجی سەرەكیی پڕۆژەی رووناكی بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان. ئومێد…
Total
0
Share