ستران عەبدوڵا: یەکێتی خاوەنی ئەم هەرێمەیە

ستران عەبدوڵا ڕایدەگەیەنێت، ئەوە یەکێتییە کە شەهادەی نیشتمانپەروەری دەداتە هێزەکانی دیکە.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی ئەم هەرێمەیە، خەبات، تێکۆشان و ژمارەی شـ.ـەهیدەکانی یەکێتی بابەتێک نین کەسانێک بە گاڵتەوە باسی بکەن و بڵێن یەکێتی دەیەوێت هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.

وتیشی، قسەیەکی سەرۆک مام جەلال هەیە کە دەیوت، (ئەوە یەکێتییە شەهادەی نیشتمانپەروەری بە خوێنی شـ.ـەهیدان، دەداتە هێزەکانی دیکە)، ئەو بەم قسەیە مەبەستی ڕژێمی بـ.ـەعس بوو، بەڵام، ئێستا ئەم قسەیە بۆ هەر هێزێکی دیکەی سیاسیی هەرێمی کوردستان ڕاستە کە پێی وابێت ئەوە شەهادەی نیشتمانپەروەری دەداتە ئەوانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share