وەزارەتی دارایی: بە گەیشتنی پارە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لەگەڵ گەیشتنی پارە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای 15 رۆژ کاری بەردەوام لەنێوان وەفدە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان و جێبەجێکردنی داواکاریەکان و ئامادەکردنی خشتەکان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، دواجار توانرا هەردوولا لەسەر شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 بگەنە رێکكەوتنی کۆتایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە تەکنیکیەکان سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025ن و چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بەگەیشتنی پارەکە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، وەفدی دانوستانکاری هەرێم لە تەواوی کۆبونەوەکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بەجێبەجێکردنی ئەو پابەندییانە دووپاتکردەوە کە دەکەوێتە سەر شانی هەرێمی کوردستان ، ئەوەش لە پێناو ئەوەی کێشەکانی ساڵی ڕابردوو لە بواری لیستی مووچە و خشتەکان و تەمویل و تەرخانکردن و پابەندییەکانی هەرێم دووبارە نەبنەوە و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک تەواوی مووچەخۆرانی ناوچەکانی تری عێراق لەکاتی خۆیداو بەبێ کێشە مووچەکانیان بەتەواوی وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎هەڤاڵ ئەبوبەكر: دۆخی سه‌ختی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیی له‌ داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیی له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین…
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە: گەورەکردنی نەمامێک چەندین ساڵی پێویستە بەڵام ئاژەڵێک لە چرکەیەکدا هەوڵەکەمان بەفیڕۆدەدات

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئەو سزایانەی ئێستا بۆ دیاردەی بەرەڵاکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا هەن توند نین و دەبێت…
Total
0
Share